ناس کورد-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان زانیاریی زیاتر لەسەر دەسترێژیی سێکسی پزیشکێک بۆسەر چەند ئافرەتێک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، چەند جارێک دەستگیرکراوە و پزیشکەکانی سلێمانی زۆر باش ئاگادارن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پزیشکێکی جوانکاری دەستدرێژی کردووەتەسەر پێنج ئافرەت و بەشێکیانی دووگیان کردووە.
لەوبارەیەوە لە بڵاوکراوەیەکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 7-4-2022) ڕایگەیاند، " ئەوەی کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی وتویەتی، دروستە و زیاتریشە، پزیشکەکە ناوی( ئ. ی)."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پزیشکە چەند جارێک دەستگیرکراوە و پزیشکەکانی سلێمانی زۆر باش ئاگادارن لەو بابەتە، نابێت هەموو پزیشکەکان وەک ئەم کەسە ببیندرێن."
زیاتر بخوێنەرەوە: ’’پەرلەمانتارێک: پزیشکێکی جوانکاری دەستدرێژی دەکاتەسەر پێنج ئافرەت’’