گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’پەرلەمانتارێک: پزیشکێکی جوانکاری دەستدرێژی دەکاتەسەر پێنج ئافرەت’’

2022.04.07 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
’’پەرلەمانتارێک: پزیشکێکی جوانکاری دەستدرێژی دەکاتەسەر پێنج ئافرەت’’

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پزیشکێکی جوانکاری دەستدرێژی کردووەتەسەر پێنج ئافرەت و بەشێکیانی دووگیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "ئافرەتێک هانای بۆ هێنام کە پزیشکێکی جوانکاری هەڵیخەڵەتاندووە و بەناوی ئەوەی کە دەیهێنێت دەستدرێژی کردووەتەسەری و سکی پڕ کردووە." 

 

وتیشی، بەوتەی ئافرەتەکە، ئەو پێنجەمین ئافرەتە کە ئەو پزیشکە ئەو کارەی لەگەڵ کردووە و پزیشکەکەش یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکان. 

 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، "بەهۆی دروستنەبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی ئافرەتەکە نەیوێراوە سکاڵا تۆمار بکات، بەداخەوە کە کەسێک خۆی بە پزیشک بزانێت و ئەو کارە بکات."