گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قدمت شرحاً لما تعنيه تلك الاجراءات

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا هەڕەشەی سزای زیاتر لە بەرپرسە گەندەڵەکان دەکات

2019.07.23 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا هەڕەشەی سزای زیاتر لە  بەرپرسە گەندەڵەکان  دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەدوای سزادانی وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا بۆسەر چوار بەرپرسی عێراقی، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا هەڕەشەی سزای زیاتر لە "بەرپرسانی گەندەڵ" لە عێراق دەکات. ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی تەموزی 2019، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتى، "ئەمریکا ڕێکارەکانى لەدژی چوار کەسایەتی عێراق گرتووەتەبەر کە بە کەیسی گەندەڵی و پێشێلکاری مافی مرۆڤەوە تێوەگلاون." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەبارەى ئەو کەسانەى تێوەگلاون لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەهۆی چەوسانەوەى کەمایەتییە ئاینییەکان و بەرپرسانى گەندەڵ کە پۆستەکانیان بەکاردەهێنن بۆ پڕکردنی باخەڵیان و دەسەڵات قۆرخ دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان." دەشڵێت، "سزاکان بریتین لە قەدەغەکردنی پەیوەندی کەسەکان بە دامەزراوە ئەمریکییەکان، قەدەغەکردنی مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکاییەکان یان پێدانی ڤیزا بەو کەسانە." ڕاشیگەیاند، "بە تەواوی پابەندین بە کارکردن لەگەڵ حکومەتى عێراق و هەموو عێراقییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى گەندەڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ."