گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر دۆسیەى نەوتى هەرێم دادەڕێژرێت

2022.04.07 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەسەر دۆسیەى نەوتى هەرێم دادەڕێژرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکانى بەردەوام دەبێت لەگەڵ شارەزایان و لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ دانانى میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێمەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (7-4-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەئامادەبوونى ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوت، وەزارەتى نەوت و کۆمپانیاى نیشتیمانى نەوت تاوتویی دۆسیەى نەوت و غازى هەرێمیان کردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى بەراوردى نێوان گرێبەستى خزمەتگوزاریی و هاوبەش بۆ بەرهەمهێنانى نەوت، پێداچونەوە بە گرێبەستەکانى هەرێم و نمونەى گرێبەستەکان خراونەتەڕوو.

 

دادگای فیدڕاڵی عێراق 15-2-2022 بڕیاریدا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.            

  

هەر دوای بڕیارەکە، حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دژى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم دەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە و هەرێم دەستبەرداری مافەکانی نابێت کە لە دەستوری عێراقدا جێگیرکراون.