گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجى مەسرور بارزانى

وەزیرێکى گۆڕان زانیارى نوێ لەسەر ’’دەستلەکارکێشانەوەی’’ ئاوات شێخ جەناب ئاشکرادەکات

2022.04.07 - 12:49
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرێکى گۆڕان زانیارى نوێ لەسەر ’’دەستلەکارکێشانەوەی’’ ئاوات شێخ جەناب ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ئەندامی تیمی گۆڕان لە حکومەت رایگەیاند، تا ئێستا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی حکومەت و گۆڕان نەکردووە، تەنیا نیگەرانییەکانی بە جڤاتی نیشتمانی گەیاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دانا عەبدولکەریم (7-4-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "رووداو" وتى لە کۆبوونەوەى تیمى گۆڕان و پارتى لە حکومەت  باسی هەڵسەنگاندنی رێککەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان و نیگەرانییەکانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییان کردووە.

 

 وتیشی، رێککەوتنی گۆڕان و پارتی نیوەی جێبەجێکراوە.

 

لەبارەی نیگەرانییەکانی وەزیری دارایی، دانا عەبدولکەریم وتی، "ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی نیگەرانە کە کاریگەریی خراپی هەبووە لەسەر وەزارەتی دارایی."

 

دانا عەبدولکەریم رەتیکردەوە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت مەرجى دانابێت بۆ پێدانەوەى پۆستى دارایی بە گۆڕان ئەگەر ئاوات شێخ جەناب دەستلەکاربکیشێتەوە.