ناس کورد-
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە ساڵی 2021 دا 42 ملیار و 102 ملیۆن و 327 هەزار و 626 دینار داهاتى ئاو بووە، بەڵام 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دینار خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە بۆ هاوڵاتییان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ساڵانە 2 ملیار و زیاتر 684 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت، لە مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ 2022، داهاتی ئاو 9 ملیار و 770 ملیۆن و 591 هەزار و 775 دینار بووە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
ساڵانە 2 ملیار و زیاتر 684 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت
-ساڵی ڕابردوو 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دینار خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی 14 بەڕێوەبەرایەتی و 118 فەرمانگەی ئاو لە شار و شارۆچكەكان، ساڵانە 2 ملیار و 684 ملیۆن و 605 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات. هەروەها ساڵی ڕابردوو 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دیناریش خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە، بەڵام داهاتی ئاو تەنیا 42 ملیار و 102 ملیۆن و 327 هەزار و 626 دینار بووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی 81 پرۆژەی ستراتیژی و 5 هەزار و 787 بیر، 2 ملیار و 684 ملیۆن و 605 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی 14 بەڕێوەبەرایەتی و 118 فەرمانگە بۆ تێكڕای هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات كە ژمارەیان 1 ملیۆن و 14 هەزار و 706ن، 704 هەزار و 259 هاوبەش پێوەری ئاویان هەیە و 310 هەزار و 447 هاوبەشیش پێوەری ئاویان نییە.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەرۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی تەنیا مانگەكانی كانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ 2022، داهاتی ئاو لە هەرێمی كوردستان 9 ملیار و 770 ملیۆن و 591 هەزار و 775 دینار بووە، ساڵی 2021 یش 42 ملیار و 102 ملیۆن و 327 هەزار و 626 دینار داهات بووە، بەڵام 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دینار خەرجی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە تەواوی شار و شارۆچكە و گوند و ناوچەكان.