ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ لەبەشى زۆرى ناوچەکانى هەرێم ئاسمان نیمچە هەور بێت لەگەڵ تاوە باران بروسکە، چالاک بوونی خێرایی با و بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاى دهۆک
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێ لەگەل تاوە باران بروسکە لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری پارێزگا وە هەروەها چالاک بوونی خێرایی با و بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵ کە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێ .
*خێراى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (2 -4) کم . لەکاتەکانی ئێوارە بەرز دەبێتەوە بۆ (6-7) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 21 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى.
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور نیمچە هەور دەبێ لەگەل چالاک بوونی هەوری بروسکە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگا لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەر زیاتر دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەکان.
*خێراى با/لە نێوان (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات
*مەوداى بینین/ (7 -9) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 21 پلەى سیلیزى .
ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینى / 7-4-2022
پارێزگاى سلێمانى
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە ...
*کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا هەیە کە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێ.
* خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (6 -7) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 17 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى .
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری پارێزگا. لەکاتەکانی ئێوارە تۆزۆ خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با سەنتەری شار و دەوروبەری دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ
*خێرایى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات. لەهەندێ کات بۆ سەروی 40کم/س بەرز دەبێتەوە
*مەوداى بینین/ (6 - 7) کم . لەکاتەکانی تۆز خۆل لەنێوان ( 2-3 ) کم دەبێ
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 18 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 22 پلەى سیلیزى .
ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینى / 7-4-2022
پارێزگاى هەولێر
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە
*کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل تاوەباران و بروسکە لەناوچە جیاجیا کانی پارێزگا وە زیاتر لەناوچە شاخاوویەکان دەبێ, وەهەروەها بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆل وچالاکی خێرایی با تاکوو کاتەکانی ئێوارە.
*خێرایى با/ لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (4 -6) کم
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 22 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27پلەى سیلیزى
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان لەنێوان هەورو نیمچە هەور دەبێ لەگەل چالاک بوونی هەوری بروسکە و تاوەباران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگا کاریگەری زیاتر دەبێ لەناوچە شاخاوویەکان. وە هەروەها لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تۆزو خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با باشوورو سەنتەری شار دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ .
*خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
*مەوداى بینین/ (4- 6) کم لەکاتەکانی ئیوارە کەم دەبێتوە بۆ (2-4) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 20 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 23 پلەى سیلیزى
ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینى / 7-4-2022
پارێزگاى هەڵەبجە
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆ پێنج شەممە ...
*کەش/ کەش/ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێ.
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت ئاراستەی باکووری خۆرئاوا .
*مەوداى بینین/ (6 -8) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 17 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28 پلەى سیلیزى .
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوویەکانی پارێزگا. لەکاتەکانی ئێوارە تۆزۆ خۆڵ و چالاک بوونی خێرایی با سەنتەری شار و دەوروبەری دەگرێتەوە کە تاکو نیوە شەو کاریگەری بەردەوامی دەبێ
*خێرایى با/ لە نێوان (10- 30) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
*مەوداى بینین/ (6- 7) کم . لەکاتەکانی ئێوارە نزم دەبێتەوە بۆ (2-4) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 16 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 23 پلەى سیلیزى .
ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینى / 7-4-2022
پارێزگاى کرکووک
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێری داهاتوو .
*ئەمڕۆپێنج شەممە ...
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەوردەبێ لەگەل بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک وە چالاک بوونی خێرایی با.
*خێراى با/ نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بەئاراستەی باشووری خۆرهەڵات .
*مەوداى بینین/ ( 6- 8 ) کم .
*نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو / 21 پلەى سیلیزى .
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 31 پلەى سیلیزى.
*سبەى هەینی
*کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێ لەگەل بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری تۆزوخۆل و خێرایی با زیاد دەبی تاکو نیوەشەو بەردەوامی دەبێ
*خێراى با/لە نێوان (10-30 ) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەلات لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ خێرایی با زیاد دەبی بۆ سەروی 40کم/س
*مەوداى بینین/ ( 6- 7 ) کم . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نزم دەبێتوەوە بۆ (1-3) کم
*نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو / 19 پلەى سیلیزى
*بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 27 پلەى سیلیزى
ب. گ. کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینى / 7-4-2022