گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى دابەزینى بەرچاو

نەوت بەشێک لە زیانەکەى قەرەبووکردەوە

2022.04.07 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت بەشێک لە زیانەکەى قەرەبووکردەوە

ناس کورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێک لە زیانەکەى قەرەبووکردەوە، دواى ئەوەى زیاتر 5% دابەزى و نزمترین نرخى لەسێ هەفتەدا تۆمارکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 1.70 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 102.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتى تەکساس بە 97.65 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

  

هەفتەى رابردوو وڵاتانى ئەندام لە ئاژانسى وزەى نێودەوڵەتى ئامادەییان نیشاندا لەسەر خستنەڕووى 60 ملیۆن بەرمیل نەوت، دواى ئەوەى ئەمەریکا بڕیاریدا 180 ملیۆن بەرمیلى یەدەگى ستراتیژى بکێشێتەوە بەئامانجى دابەزاندنى نرخى نەوت.

 

 شیکەرەوان دەڵێن، سەربارى خستنەڕووى ئەو نەوتە، بەڵام هێشتا ئاستى خستنەڕوو وەکو پێویست نییە تا نرخەکەى بەشێوەیەکى گەورە دابەزێت.