گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی و مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

2019.07.23 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی و مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی تەموزی 2019، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی بە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمەوە کرد و پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێرییان تاوتوێکرد. ماڵپەڕی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، مایک پۆمپیۆ "هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست و دووپاتی لە گرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەشی بەوەدا کە حکومەتی ئەمەریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری." . ڕاشیگەیاند، "خۆشحاڵی خۆشی بەرامبەر سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندا و گوتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هانی هەردوولا دەدات بۆ ئەوەی لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن."

هەر بەپێی ماڵپەڕی حکومەتى هەرێم، "سەرۆک وەزیرانی هەرێم جەختیشی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا پێویستە بە شێوەیەک بێت کە ماف وئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیڕێت. هەروەها باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە کرا."