ناس کورد-
نامەیەكی تایبەتی مام جەلال بۆ جەبار فەرمان بڵاوكرایەوەکە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ١٩٨٧ و تێیدا لەگەڵ راسپاردنى چەند ئەرکێک داواى لێبوردنى لێدەکات کە جارێک دڵى لێى ئێشاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقى نامەکە:
برا گیان کاک جەباری بەڕێز
سڵاوێکی گەرم
شادی و سەرکەوتنتانم داوایە و ئێمەش باشین.
ئەمڕۆ (م س) داوای لێ کردم کە
١- خۆم بنێرمەوە تاران.
٢- تۆش بنێرمەوە ناوەوە. لەگەڵ کاک فەریدونیش قسەم کرد دەڵێ زۆر کارمان بەکاک جەبار ھەیە: جا خوا حافیزو خوا پارێزگارت بێت. بۆ کارەکەی لای خۆت و وا کاک شەوکەتم نارد پێی بسپێرن.
تکام وایە ئەم نامەیەم بەپەلە بنێریت بۆ کاک قادر بەزوویی و بە زوویی وڵامەکەم بدنەوە بەکاک شەوکەت.
ببورە لەو ھەموو ئەرک و کارانەی پێم کردویت:
بەڵام حەزەکەم -پێت بڵێم- بەتایبەتی کە دەڕۆم بۆ دەرەوە کە من تۆ بە یەکێک لە خۆشەویسترین ھەڤاڵەکانی خۆم دەزانم، یەکێک لە نزیکترین برایانی خۆم، بەسەرکردەیەکی باش و لێوەشاوەی شۆڕش و (ی ن ک)یش و بە تێکۆشەرێکی نەبەزیشت دەزانم. رەخنەو گلەیەکانیشم
- کە زۆر کەم بوونە- ھەر بۆ گەشەپێدان و خەمڵاندنی خۆت بووە: لەگەڵ ئەوەشا گەر جارێک دڵت لێم ھێشاوە داوای لێ بوردن دەکەم.
بەگەرمی دەستەکانت دەگوشم و داوای سەرکەوتن و گەشەکردنت بۆ دەکەم و
ھەر بژی بۆ
برای دڵسۆزتان مام جەلال
١٩٨٧/١١/٢٣