گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەیانێک لەبەغداوە لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر

2022.04.06 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
بەیانێک لەبەغداوە لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى هەولێر

ناس کورد-

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەى دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەى ئەو کەسانەى بەرپرسن لە هێرشە موشەکییەکەى سەر هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بەیاننامەیەکى شانەى میدیاى ئەمنى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، گروپەکانى دەرەوەى یاسا هەستاون بە بۆردومانکردنى قەزاى خەبات لە پارێزگاى هەولێر بە سێ موشەکى کاتیۆشا کە لە چەند ناوچەیەکى جیاواز لە زیک کەورگۆسک و روبارى زابی گەورە وپاڵاوگەى نەوت کەوتونەتەخوارەوە و زیانیان نەبووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، موشەکەکان لەحەمدانییەوە هەڵدراون وهێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەرانى.

 

پێشتر دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، موشەکەکان لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کراون.    

  

ئاماژە بەوەشکراوە، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.  

 
May be an image of 1 person and outdoors