گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سێ حزب پشتیوانیان بۆ یەک بازنەیی راگەیاند

2022.04.06 - 20:09
App store icon Play store icon Play store icon
سێ حزب پشتیوانیان بۆ یەک بازنەیی راگەیاند

ناس کورد-

 

بزوتنەوە و سۆسالیست و زەحمەتکێشان پشتیوانیی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن لەسەر بنەمای دوایین ھەڵبژاردن و یەک بازنەیی ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان وتى "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە یەک بازنە بەڕێوە بچێت، داواش دەکەین کۆمیسیۆن ھەموار بکرێتەوە و لەسەر بنەمای ھەڵبژاردنەکانی پێشوو حیزبەکان بەشداری بکەن"، ئەوەش بەپێی پێگەى پارتى.

 

لاى خۆیەوە، عەبدولڵا وەرتێ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی رایگەیاند "لەپێناو پاراستنی دەنگی ھاووڵاتییانی کوردستاندا ئێمە لەگەڵ یەک بازنەی ھەڵبژاردنین، پێمان وایە پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، تێبینیمان لەسەر بەڕێوەچوونی حوکمڕانی ھەیە، بۆ ڕزگاربوونی کوردستان بژاردە ئەوەیە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت".

 

هاوکات گۆران جەلال، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وتى "زەحمەتکێشان و شیوعی و پارتی گەلی کوردستان، بە ھاوبەشی وەک سێ پارتی چەپ دیدی خۆمان بۆ سێ بابەت داوە بە پەرلەمان، یەکەم ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، دووەم کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، کۆمیسیۆنێکی پڕۆفیشناڵ بێت، سێ سیستەمی یەک بازنەی ھەڵبژاردن بەڕێوە بچێت و دەنگی حیزبەکان بەفیڕۆ نەچێت".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆرینە و کەمینە لە پەرلەمان کارێکی دەستووری و یاساییە، بەڵام داوا دەکەین بگەنە سازان لەو بارەوە، ڕێککەوتنێکی باش ئەنجام بدەن بۆ خەڵکی ھەرێمەکەمان".