ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەکارهێنانى زۆرینەى پەرلەمانى لەلایەن پارتى یەوە لێدانى "دوابزمارە" له‌كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باڵامبۆ محه‌مه‌د (6-4-2022) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "پارتی له‌ئێستایدا له‌خراپترین بارودۆخی سیاسیدایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه په‌نا بۆ زۆرینه به‌رێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان".
وتیشی "ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌وه‌ی كه دوێنی له‌زاری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌وه بیستمان بیكات، ئه‌وا گومانمان نیه كه دوابزمار له‌كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌دات و كۆتایی پێده‌هێنێت".
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (5-4-2022) هەڕەشەى بەکارهێنانى زۆرینەى پەرلەمانى کرد ئەگەر سەرۆکى پەرلەمان کۆبوونەوەى پەرلەمان رێکنەخات تا هەڵبژاردن لەوادەى خۆى ئەنجام بدرێت.
زانای مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (5ی نیسانی 2022) وتی، "لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانین لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و هەموو ڕێگایەکیش دەگرینەبەر بۆ ئەو مەبەستە."
وتیشى "نابێت چیتر سەرۆکی پەرلەمان لایەنگری حزبێک بێت، دەبێت سەرۆکی پەرلەمان بە زووترین کات بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ دانیشتن لەو بارەیەوە."