ناس کورد-
ماوەی چەند ڕۆژێکە ناردنی بەنزینی 690 دیناری لە بەغداوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەستاوە و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت، "بەنزین نییە لە پاڵاوتگەکاندا".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەی تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، کێشەکە تەنها لە سلێمانی نییە بەڵکو بۆ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم وەستاوە، "کێشەکەش پەیوەندی بە پاڵاوگەکانی حکومەتی عێراقییەوە هەیە و بەنزینیان نییە."
ئەو سەرچاوەیە ڕەتیکردەوە وەستانی هاتنی بەنزینەکە پەیوەندی بە نەدانی پارە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەبێت و وتی، "پارەی 10 ڕۆژی بەنزین ئامادەیە و هیچ کێشەیەکمان نییە لەوەدا."
وتیشی، "لایەنی هەرێم ئاگاداری لایەنی حکومەتی فیدڕاڵی کردووەتەوە و دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی دەبێت."