کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد زیاتر لە هەزار منداڵی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی عێراق لەگەڵ دایکیاندان کە تەمەنی ژمارەیەکیان نەگەیشتوەتە سێ ساڵ. . عهلى بهیاتى ئهندامى كۆمسیۆنى پاراستنى مافهكانى مرۆڤ لهعێراق ئاشکرای کردووە، هەزار 191 منداڵی ساوای چەکدارانی داعش لەگەڵ دایکەکانیان لە زیندانەکاندان. . عهلى بهیاتى ڕایگەیاندووە، زۆربەی ئەو منداڵانە بیانین و لەوژمارەیەک تەنیا 21 منداڵیان بە رەگەز عێراقین. . بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، لە یەکێک لە گرتووخانەکاندا ژمارەیەک ئافرەت سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و 195 منداڵیان لەگەڵدایە. . ئاماژهى بۆ ئهوهش كردووه، 441 منداڵ تەمەنیان نەگەیشتووەتە سێ ساڵ و لەگەڵ دایکەکانیان لە گرتووخانەکاندا بەند کراون. .