گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کەشی گەرمدا

سیستانی فەتوای ’’نیوڕۆژوو’’ بۆ چینێک لە خەڵک دەدات لە کەشی گەرمدا

2022.04.06 - 14:25
App store icon Play store icon Play store icon
سیستانی فەتوای ’’نیوڕۆژوو’’ بۆ چینێک لە خەڵک دەدات لە کەشی گەرمدا

ناس کورد-

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای ’’نیوڕۆژوو’’ بۆ ئەو کەسانە دەردەکات کە لە کەشێکی زۆر گەرمدا کرێکاری دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەسێک پرسیارێکی لە ماڵپەڕی "الائمة الاثنا عشر"ی سەر بە عەتەبەی حوسێن بڵاوی کردووەتەوە کە بەفەرمی سەر بە مەرجەعییەتی سیستانییە.

 

دەقی پرسیار و وەڵامەکەش:

پرسیار: من کرێکاری بیناسازیم و ناتوانم پێکەوە کاربکەم و ڕۆژوویش بگرم، ئەوەش بەهۆی کەشی گەرمەوە، چیبکەم؟

 

وەڵام: پێویستە ڕۆژوو بگریت، ئەگەریش تینویەتی زۆری بۆ هێنایت و ترسایت لەوەی زیانت پێ بگەیەنێت یاخود خستیتیە دۆخێکی نەخوازراو، دەتوانیت بە ئەندازەی پێویست ئاو بخۆیتەوە و ئەو ماوەی ڕۆژەکە کە ماوە بەڕۆژوو بیت.