ناس کورد-
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دەرگای هاوردەکردنی سەرجەم مادە خۆراکییەکان بۆ ماوەی سێ مانگ کراوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتییەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (6ی نیسانی 2022) وتی، "حکومەت چەند بڕیار و ڕیکارێکی دەرکردووە لەپێناو ئاسایشی خۆراک، یەکێک لەوانە کردنەوەی دەرگای هاوردەکردنی مادەی خۆراکییە بۆ ماوەی سێ مانگ."
وتیشی، "کۆتا وادەی پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران مانگی حوزەیرانی داهاتووە."
وتیشی، "ماڵپەڕێک کراوەتەوە بە ناوی (راقبني) کە تایبەتە بە وەرگرتنی سکاڵا لەسەر مادەکانی بەشەخۆراکی هاوڵاتیان."