گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

هەورەبروسکە و تاوە باران لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگاتە هەرێم

2022.04.06 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
هەورەبروسکە و تاوە باران لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگاتە هەرێم

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ پێنجشەممە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناجێگیر دەبێت و لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، هەورەبروسکە و تاوە بارانی لەگەڵ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (6ی نیسانی 2022) دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی ناسەقامگیری دەریای ناوەراست، ئاسمانی ھەرێم بەزۆری بە نیمچەھەوری دەمێنێتەوە لەگەڵ خۆڵبارین بەڕێژەی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا، لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە لە بەشێکی ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانبارینی تاو تاو ئەبێت بەرێژەی جیا جیا و دیاری نەکراو لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا ئەم ئەگەرە لاواز ئەبێت.

 

دەشڵێت، "بەرزترین پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 تا 3 پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمرۆ نزمدەبنەوە، کاریگەری شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەکانمان کەم دەبێتەوە"

 

پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبن؛

- لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم: سلێمانی 25 بە 18 پلە، ھەولێر 27 بە 23 پلە، دھۆک 26 بە 19 پلە، ھەڵەبجە 28 بە 20 پلە، کەرکوک 29 بە 24 پلە.

- لە ناوچەکانی گەرمیان 31 بە 22 پلە، لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین 25 بە 19 پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆرانیش 23 بە 16 پلە دەبێت.

 

ئاراس جەبار جەختیکردووەتەوە کە "خێرای با تا کاتەکانی ئێوارە بە چالاکی دەمێنێتەوە بەخێرای 15 تا 25کم/س، ئاڕاستەی با لە گۆڕاندا ئەبێت و ناجێگیرە.