ناس کورد-
دوای کەمتر لە یەک هەفتە لە زلـلەکەی ویل سمیس، ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی لە پێشکەشکارەکەی ئۆسکار، ئەمجارە هەمان دیمەن لە یارییەکی تێنس لە وڵاتی غانا دووبارەبوویەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدوای تەواوبوونی یاری خولی یەکەمی پاڵەوانێتی یەکێتی نێودەوڵەتی تێنس بۆ پێشکەوتووان لە وڵاتی غانا، مایکڵ کوامی تەمەن 15 ساڵ زلـلەیەکی دا لە ڕکابەرە فەڕەنسییەکەی، ڕافایل نی ئانکرا، دوای ئەوەی پێی دۆڕا.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە ڕۆژنامەی "مارکای ئیسپانی" بڵاویکردەوە دیارە، "کوامی زلـلەیەک لە ئانکرا دەدات کاتێک هەردوو یاریزان لە کۆتایی یارییەکەدا لە یەکتر نزیکدەبنەوە تاوەکو تەوقە بکەن.
بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانییەکە، دواتر دەمەقاڵێ لەنێوان هاندەرانی هەردولا دروست دەبێت.
Number 1 seeded player Michael Kouame from France 🇫🇷 slaps Raphael Nii Ankrah 🇬🇭 after losing in the ongoing TGF ITF jnrs world tour at the Accra sports stadium pic.twitter.com/pj4WjfifXZ
— KENNETH KWESI GIBSON (@Kwesi_Gibson) April 4, 2022