گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئێران ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ ئاخوند

2022.04.06 - 09:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ ئاخوند

ناس کورد-

محەمەد حسێن درودی، داواکاری گشتیی پارێزگای خۆراسان لە ئێران ڕایگەیاند، ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ پیاوی ئاینی لە گۆڕەپانی سەرەکی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد "بیانییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە (5ی نیسانی 2022) لە گۆڕەپانی مەزاری ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەدی ئێران، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر سێ پیاوی ئاینیی شیعەکان (ئاخوند) و یەکێکیان بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

 

داواکاری گشتیی پارێزگاکە ڕایگەیاند، دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە هێرشکارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لێکراوە، هەروەها چوار کەسی تر دەستگیرکراوە کە گوماندەکرێت تێوەگلابن لە ڕووداوەکە و هاوکاری هێرشکارەکەیان کردبێت لە هێرشەکەیدا.

 

میدیاکانی ئێران دەڵێن هێرشکارەکە بە ڕەچەڵەک ئەفغانییە.

 

داواکاری گشتی وتیشی، هێرشکارەکە "کاریگەر بووە بە بیروبۆچوونی تەکفیری" و جەختیکردەوە کە "پێویستە بەرپرسان زیاتر ئاگاداری ئەم جۆرە ڕووداوە بن."

 

هاوکات یەعقوب عەلی، پارێزگاری خوراسان پێی وایە هێرشکارەکە سەر بە گروپێکی "تەکفیرییە" و پێشتر کارەکە پلانی بۆ دانراوە.

 

ئەو دوو پیاوە ئاینییەی لە هێرشەکەدا بریندار بوون لەژێر چاودێری توندی تەندروستیدان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناتوانن لێدوانیان لێ وەربگرن.

وێنەی هێرشکارەکە  

حمله با چاقو به دو طلبه در حرم امام رضا(ع)  

وێنەی ئەو سێ ئاخوندەی کە هێرشیان کرایەسەر  

حمله با چاقو به سه طلبه در حرم امام رضا(ع)+ فیلم  

وێنەی ئەو ئاخوندەی کە بەهۆی هێرشەکەوە گیانی لەدەست دا  

حمله با چاقو به سه طلبه در حرم امام رضا(ع)