گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانى کورتخایەن

مەسرور بارزانى زیاتر لە حەوت ملیار دینارى بۆ هەولێر تەرخانکرد

2022.04.05 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى زیاتر لە حەوت ملیار دینارى بۆ هەولێر تەرخانکرد

ناس کورد-

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم زیاتر لە حەوت ملیار و نیو دینارى بۆ چارەسەرکردنى ئاوى ماڵان  لە هەولێر تەرخانکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگاى هەولێر، ئەو بڕە پارەیە بە بەمەبەستی چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ تەرخانکراوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (7,654,596,86) حەفت ملیار و شەش سەد و پەنجاو چوار ملیۆن و پێنج سەد و نۆەت و شەش هەزار و هەشتاو شەش دینار، بەمەبەستی چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى خواردنەوەى ماڵان و لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى لەوەرزى هاوینى ئەمساڵ.

 

ئەم گوژمەى کە دیاریکراوە وەک پلانى کورتخایەن بۆ هاوینى ئەمساڵ خەرجدەکریت، بۆ پلانى درێژخایەن و چارەسەرکردنى گرفتى ئاوى ماڵان لە هەولێر و دەوروبەرى بۆ ماوەیەکى دوورمەودا، لەلایەن پارێزگاى هەولێر دیراسەیەکى هەمەلایەنە دارێژراوە و لیژنەیەکى مەیدانیش لەئێستادا کارى لەسەر دەکات.

 

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولیر