گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە و ئەگەری دوو ئیدارەیی

2022.04.05 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە و ئەگەری دوو ئیدارەیی

ناس کورد- 

پەرلەنتار، عەلی حەمەساڵح باس لە دوو هۆکار دەکات بۆ دابەشنەکردنی مووچە و دەشڵێت، لە ئەگەری ڕاگەیاندنی دوو ئیدارەیی نرخی نەوتی هەرێم دادەبەزێت و دوو پارێزگاش کارەبایان نامێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 5-4-2022) ڕایگەیاند، "دوو هۆکار هەن بۆ دابەشنەکردنی مووچەی ئەم مانگە، یەکەم تەواونەکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردووە لە سلێمانی، دووەم، حکومەت نیازی ئەوەی هەیە کە تا جەژن یەک مووچەی دیکە بدات، لەکاتێکدا دەتوانێت دوو مووچە دابەش بکات." 

 

وتیشی، "هۆکارێکی سەرەکی کێشەی مووچە و کێشەی پڕۆژەکان ئەوەیە کە دوو ئیدارەییەکی ڕوون هەیە لە هەرێمی کوردستان کە پێویستە چارەسەر بکرێت یاخود هەر بە کرداری بکرێت بە دوو ئیدارەیی، بۆ ئەوەی خەڵکی زۆنی سەوز بزانێت کە یەخەی کێ دەگرێت و خەڵکی زۆنی زەردیش بزانێت یەخەی کێ بگرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێستا سلێمانی هەم لەلایەن دەسەڵاتدارانی سلێمانی و هەم لەلایەن حکومەتەوە ئابڵوقە دراوە، ئەگەر بکرێت بە دوو ئیدارەیی خەڵک یەخەی یەکێتی دەگرێت، دەکرێت بە ڕاگەیاندنی دوو ئیدارەیی ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن، بەڵام پارتی و یەکێتی خۆیان نایانەوێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی هەیە بۆیان بچێتەسەر." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "من ناڵێم دوو ئیدارەی باشە، بەڵام دەکرێت لایەنی بەرپرس دیاری بکرێت." 

 

سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، "لە ئەگەری ڕاگەیاندنی دوو ئیدارەیی، نەوت لە سنوری پارتی و غازیش لە سنوری یەکێتی دەبێت، بەڵام ئەوکات کێشە بۆ نەوت دروست دەبێت، چونکە ئێستا 30 هەزار بەرمیل نەوتی ئێجگار باش لە گەرمیانە، پێنج هەزار لە تەقتەق و 15 هەزاریش لە قادرکەرەمە، ئەوە زۆر ڕۆڵی بینیوە لە باشکردنی کوالێتی نەوتی کوردستان، بەپێچەوانەوە کوالێتی نەوتەکە دادەبەزێت و نرخەکەی کەم دەبێتەوە." 

 

وتیشی، "غازیش هەر لە سنوری زۆنی سەوزە و کارەبای هەموو هەرێم لەوڕێگەیەو دابین دەکرێت، جگە لە دابینکردنی غازی ماڵانیش."