گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەک رونیدەکاتەوە

قەرز و داڕمانى بەهاى دراو..هۆکارەکانى پشت مایەپوچبوونى لوبنان

2022.04.04 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
قەرز و داڕمانى بەهاى دراو..هۆکارەکانى پشت مایەپوچبوونى لوبنان

ناس کورد-

شارەزایەکى ئابورى رایگەیاند، چەندین هۆکار لەپشت مایەپوچبوونى لوبنان و بانکى ناوەندى ئەو وڵاتەوەن لەناویاندا زۆری قەرزکردن و بەرزی نرخی سوودی بانکی و داڕمانی بەهای دراوی نیشتمانی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و شارەزای ئابووری لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، مایەپوچبوونی دەوڵەت واتا ناتوانێت چیتر قەرزە دەرەکییەکانی بداتەوە و ناتوانیت قەرزی نوێ بەدەستبێنێت، بەلام جیاواز لە مایەپوچبوونی تاکەکەسی و کۆمپانیاکان مایەپوچبوونی دەوڵەت تبعاتی یاسایی نییە و نابێتە هۆی پاکتاوکردنی ماڵ و موڵکی دەوڵەت.

 

پێشیوایە گرنگترین هۆکارەکانی ئەم حاڵەتە زۆری قەرزکردن و بەرزی نرخی سوودی بانکی و کەمی داهاتی گشتی و هەڵاوسانی نرخ و داڕمانی بەهای دراوی نیشتمانییە.

 

د.نەرمین دەڵێت، لە دۆخی وڵاتی لوبنان کۆمەڵێ فاکتەریکەش هەن وەک هەڵەی سیاسەتە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەت سیاسەتی دارایی و سیاسەتی نەختی و پاڵپشتی دەستکرد بۆ بەهای لیرە، گەندەڵی دارایی و سیاسی، ئاودیوکردنی دۆلار و ئەو کاڵایانەی دەوڵەت پاڵپشتی نرخەکانی دەکرد، گەمارۆی ئەمریکا لەسەر چالاکی بانکەکانی لوبنان لەسزای پەیوەندی ئەو وڵاتە بە ئێرانەوە.

 

دەشڵێت، هەموو ئەو هۆکارانە وایکردبوو کە ریژەی قەرزی دەرەکی بگاتە زیاتر لە ١٧٠٪ کۆی GDP ، و ٦٠٪ داهاتی حکومەت ، کورتهێنانی بودجە بە زیاتر لە ١٦٪ GDP کە ستاندارد نابێت لە ٣٪ تێپەرێت.

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، هۆکارەکانى دیکە بریتین لە: کەمبوونەوەی تحویلاتی لوبنانییەکان بۆ نێوخۆ، کەمبونەوەی هاوکارییەکانی ولاتانی کەنداو بۆ حکومەتی بیروت، لاوازبوونی کەرت گەشتیاری و داهاتەکەی بەهۆی کاریگەری ڤاریرۆسی کۆرۆنا، بەردەوامی ناکۆکی سیاسی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی لوبنان.

 

باسى لەوەشکردووە، ئاکامەکانی ئەو بارودۆخە بۆ لوبنان دەبێتە هۆی:پاشەکشەی وەبەرهێنانی بیانی لەو وڵاتە، سەرمایەداران و خاوەن ئەسپاردە بانکییەکان پارەکانیان دەبەنە دەرەوەی لوبنان، نەمانی متمانە بە دامەزراوە بانکییەکانی ئەو ولاتە ، داخستنی بانکەکان و دانانی سانسۆر لەسەر جوڵەی سەرمایە بۆ دەرەوەی ولات ، زەرەرماندبوونی خاوەن ئەسپاردەی بانکەکان، مافی بانکەکان لای بانکی ناوەند و حکومەتی لوبنان، پاشەکشەی خواستی گشتی و قەیرانی داکشانی ئابوری ، بەرزبونەوەی رێژەی بێکاری و هەژاری، و قوڵبونەوەی ئاڵۆزییە سیاسی و کۆمەلایەتییەکانی ئەو وڵاتە.