ناس کورد-
قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی سێیەمی ئەو سێ گەنجەی لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزەوە بێسەروشوێن بوون دۆزرایەوە کە ناوی کۆسار نەوزادە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
سوپاس بۆ خوای گەورە، ھەر ئێستا لە لایەن تیمی مەلەوانی تەق تەقەوە، تەرمی کاکە کۆسار نەوزاد دۆزرایەوە لە نزیک گۆمی بەردەباز، ھەر لە نزیک ئەو گۆمەی کە تەرمی کاکە ھەڵکەوت نوری و کاکە دەروون ڕەوفی لێدۆزرایەوە، پاش کەمێکی تر بە کۆپتەر دەگوازرێتەوە بۆ سەرئەشکەوتان و دواتر بۆ قەزای ماوەت و دواتر بۆ پزیشکی داردوەری لە سلێمانی و دواتر لە زێدی خۆی لە گوندی بەرسماق ئەسپەردە دەکرێت، خوای گەورە لەم سێ ئازیزامان خۆش بێت و بە بەھەشتی بەرینیان شاد کات، خوای گەورە ئارامی و سەبوری بە دایک و باوک و خانەوادەیان ببەخشێت.