ناس کورد-
دادگای فیدڕاڵی "سکاڵای یاسایی لەسەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار" و بۆ گەڕانەوەی بۆ نرخی پێشووی ڕەتکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ دووشەممە 4-4-2022، دادگای فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە سکاڵایەک کۆبووەوە کەتیایدا داوا کرابوو نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ نرخی پێشووی (100 دۆلار بەرامبەر 120 هەزار دینار).
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی عێراق، لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی، سکاڵاکەی ڕەتکردەوە، واتە نرخی دۆلار وەک خۆی دەمێنێتەوە.