گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئێران بە هەولێر وەڵامى ئیسرائیل دەداتەوە

2022.04.04 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بە هەولێر وەڵامى ئیسرائیل دەداتەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، وەڵامى ئەوان بۆ ئیسرائیل یەک وشەیە ئەویش "هەولێرە"، لە ئاماژەیەکدا بۆ هێرشە موشەکییەکەى مانگى رابردووى سوپاى پاسداران بۆ سەر هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید خەتیب زادە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (4-4-2022) و لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى گەیشتنى ئیسرائیل بە کەنداوى فارس جەختیکردەوە وڵاتەکەى هیچ کاتێک بەرانبەر ئیسرائیل بێوەڵام نەبووە، بۆ ئەوەش نمونەى بە هێرشەکەى پاساداران بۆ سەر هەولێر هێنایەوە و وتى "وەڵامى ئێمە بۆ تەلئەبیب یەک وشەیە هەولێر".

 

شەوی 12/13-3-2022 هێرشێكی مووشەكی کرایەسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و سوپاى پاسدارانى ئێرانیش بەرپرسیارێتى هێرشەکەى لەئەستۆ گرت.   

 

لە راگەیەنراوێکدا سوپای پاسدارانی ئێران (یەکشەممە 13-3-2022) ڕایگەیاند، "لەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیل ڕامانگەیاند کە ئەو تاوانانە بە بێ وەڵام تێناپەڕێت، هەربۆیە ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل بە مووشەكی سوپای پاسداران كرایە ئامانج."              

  

لەبەرانبەردا حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رەتیکردەوە شوێنی بە ئامانجکراو بنکەی ئیسرائیلی بێت و دەڵێت، "شوێنی بەئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە".