ناس كورد-
واتسەپ تایبەتمەندییەکى دیکەى راگەیاند کە بەلاى هەندێ بەکارهێنەرەوە ئەرێنى و بەلاى هەندێکیشەوە نەرێنیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێیگەى پێگەى (WABetaInfo) ى تەکنەلۆژى، واتسئاپ لەئێستادا سەرقاڵى تاقیکردنەوەى تایبەتمەندییەکى نوێیە بەئامانجى سنوردانان بۆ (Forward) ى نامە تا بەشێک لەبەرکاهێنەران نامەى بێزارکەیان پێنەگات.
تایبەتمەندییە نوێیەکە کۆت و بەند دادەنێت بۆ (Forward) ى نامە لەنێوان گروپەکاندا، بەشێک لەیەک کاتدا تەنها یەک جار دەتوانرێت نامە (Forward) بکرێت، بەپێچەوانەى ئێستاوە کە لەیەک کاتدا دەتوانرێت بۆ چەندین گروپ بنێردرێت.
ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بۆ هەردوو سیستەمى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس بەردەست دەبێت و سەرەتا بەشێوەى ئەزمونى لە ئەندرۆید تاقیدەکرێتەوە.
تایبەتمەندییە نوێیەکە بەکارهێنەرانى دابەشکردووە، هەندێک پێیانوایە ئەرێنى یە و رێگرى دەکات لە بەشکردنى نامە و هەواڵى ناڕاست، هەندێکى دیکەش پێیانوایە خراپە و خێرایی کارەکانیان کەمدەکاتەوە.