ناس کورد-
داواکاری گشتیی پێشووی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داوا دەکات بەپەلە یاداشتی دەستگیرکردن بۆ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕووسیا دەربکرێت، ئەوەش بەهۆی هێرشی بۆسەر ئۆکرانیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کارلا دیل پونتی، داواکاری گشتیی پێشووی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (دووشەممە 4-4-2022) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "ڤلادیمێر پۆتین تاوانباری جەنگە و پێویستە دەستبەجێ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرکردنی یاداشتی دەستگیرکردن، تاکە ڕێگایە بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ و دادگایی کردنیان لە دادگای نێودەوڵەتی.
باسی لەوەشکردووە، "هیواداربووم جارێکی دیکە گۆڕی بە کۆمەڵ نەبینمەوە، ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوودەدات تاوانی جەنگە و قبوڵ نەکراوە."