گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرج و رێنماییەکان

دەرفەتى خوێندنى ماستەر بۆ دەرچووانى زانکۆکانى هەرێم لەبەغدا راگەیەنرا

2022.04.03 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
دەرفەتى خوێندنى ماستەر بۆ دەرچووانى زانکۆکانى هەرێم لەبەغدا راگەیەنرا

 

ناس کورد-

 

زانکۆى بەغدا دەرفەتى خوێندنى ماستەرى بۆ دەرچوانی بەشی زمانی کوردی لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆکانی هەرێمى کوردستان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەرفەتى خوێندنى ماستەر لە (ڕێگەکانی وانەوتنەوەی زمانی کوردی) لە زانکۆی بەغداد/ کۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشد تەنها بۆ دەرچوانی بەشی زمانی کوردی لە کۆلیژی پەروەردەی زانکۆکانی (بەغداد، کەرکووک، گەرمیان، سەلاحەدین - هەولێر، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین، چەرموو، دهۆک،  زاخۆ، سلێمانیە).

 

مەرج و رێنماییەکان:

 

*تەنها بۆ دەرچووانی کۆلێژی پەروەردەیە، دەرچوانی (کۆلێژی پەروەدەی بنەڕەت، کۆلێژی زمان، کۆلێژی ئاداب) ناگرێتەوە.

* دەرچووانی بەشی کوردیی بەغداد (زمان + پەروەردە) دەتوانن تەقدیم بکەن. 

 

پێداویستییەکان: 

1- پشتگیریی دەرچوون بە کۆنمرەی چوارساڵەکە، هەروەها ڕیزبەندیی دەرچوونی و کۆنمرەی دەرچووی یەکەمی تێدا بێت. 

2- بڕوانامەی لێهاتوویی (ئینگلیزی، عەرەبی، کۆمپیوتەر) لە یەکێک لە زانکۆ حکومییەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵ (ئەم خولە پێنج ڕۆژە بە ئۆنلاین و تاقیکردنەوەکەشی ئۆنلاینە). 

3- پێشکەشکردنی ئەلیکترۆنی لە ماڵپەڕی زانکۆی بەغداد

 

https://hs.uob.edu.iq

 

4- سەردانی کۆلێژی پەروەدەی ئیبن ڕوشد لە بەغدا و پێشکەشکردنی فایل کە خاڵەکانی (1، 2، 3)ی تێدا بێ.

 

* پێشکەشکردن تا 17-4-2022 بەردەوام دەبێت

** خول و تاقیکردنەوەی لێهاتوویی (ئینگلیزی، عەرەبی، کۆمپیوتەر) پێنج ڕۆژە (ئۆنلاینە).

 

**

 

 لە کۆلیژی پەروەردەی ئیبن ڕوشدی زانکۆی بەغداد بۆ خوێندنی ماستەری ڕێگەکانی وانەوتنەوەی زمانی کوردی چەندین کەناڵ بۆ پێشکەشکردن هەیە. بۆ نموونە:

 

1- کەناڵی گشتی (بەخۆڕاییە) (دەبێ تێکڕای نمرەی چوارساڵەکەت 65 یان زیاتر بێت) .

 

2- کەناڵی تایبەت یان (بە پارەیە)(مەرجی تێکڕای نمرەی تێدا نییە).

 

3- کەناڵی بنەماڵەی شەهیدان (مەرجی تێکڕای نمرەی تێدا نییە).

 

4- کەناڵی قوربانیانی تیرۆر (مەرجی تێکڕای نمرەی تێدا نییە).

 

5- کەناڵی زیندانی سیاسی (مەرجی تێکڕای نمرەی تێدا نییە).

 

6-.... هتد.