ناس کورد-
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان لەپارێزگای سلێمانی بۆ٥٠٪ دادەبەزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح نەسرەدین لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى یەکێتى وتى "لە ئێستادا سلێمانی یەکێکە لەو پارێزگایانەی ڕووبەڕووی گرفتی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆتەوە ، ئەمەش دوای نوسراوێکی جێگری بەڕێوبەری گشتی هات لەوەزارەتی دارایی گشتاندنی بۆ بانکەکان کرد کە ( ٥ ٪ ) شایستەداراییەکان خەرج بکرێت".
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی نەبوونی نەختینە و هیچ بڕە پارەیەک لە بانکەکان و گرفتەکانى گەڕاندەوە بۆ ئەوەی بڕی ئەو داهاتەی بۆ بەڕێوبەرایەتییەکان خەرج دەکرا بۆ سوتەمەنی و بەنزین چاوەڕوانی دابەشکردنی کۆتایی هاتنی موچە دەکرێت.
وتیشى "ئەمە بۆخۆی گرفت دروست دەکات بۆ ئەو ڤاکسینانەی لە ئامێری ساردکەرەوەدان و ئەو ئامێرانە بە مۆلیدە کاردەکەن و مۆلیدەش پێویستی بە بەنزینە بە نەمانی کێشە بۆ تێکچوونی ڤاکسینەکان دروست دەبێت".