گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا کاردەکات بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی نوێ

2019.07.23 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا کاردەکات بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی نوێ

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-     وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی گەرووی هورموز و گۆڕینی ڕەفتاری سەرکردەکانی ئێران. . لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاسەوانیکردنی گەرووی هورمز لەپێناو پاراستنی ئەو رێڕەوه‌ دەریاییە کراوانە. . پۆمپیۆ  لەبارەى هاوپەیمانێتییەکە روونیکردۆتەوە، ئەو هاوپەیمانێتییە وڵاتان لە سەرجەم جیهاندا بەشداری تێدا دەکەن و گەڕان و پاسەوانی ئەنجامدەدەن لە گەرووی هورمز. . وەزیری دەرەوەی ئەمرکا جەختیشیکردووەتەوە، کاردەکەن لەسەر گۆڕینی رەفتاری سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. . وتەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی کردووە و هاوکات لەئێستادا دەستیگرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بیانیدا و چەند جارێک مەترسی لەنێوان ئێران و بەڕیتانیادا هەبووە لەو گەرووە. .