گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە

وادەیەک بۆ دابەشکردنى موچەى ئازار راگەیەنرا

2022.04.03 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەک بۆ دابەشکردنى موچەى ئازار راگەیەنرا

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو موچەی مانگی سێ دابەشدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد (3-4-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو موچەی مانگی سێى فەرمانبەران دابەشدەکرێت، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەکى دیکە بخاتەڕوو.

 

بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی مانگى سێی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت کە لەلایەن ئەمەریکاوە مووچەکانیان دابین دەکرێت، بەڵام دابەشنەکرا.

  

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە (شەممە 2-4-2022) بە "ناس کورد"ی وت، لیستی مووچەی مانگی سێی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاڕاستەی بانکەکان کراوە.