گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردەی هەرێم تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دواخست

2022.04.03 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی هەرێم تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دواخست

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی دواخست بۆ دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە پەیامێکدا (3ی نیسانی 2021) دەڵیت، "بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان هەبێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت."

 

دەشڵێت، "بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان نوێترین هەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەخاتەڕوو."