گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێوەرى ئاوى ماڵان چى لێدێت؟

لەبارەى پێوەرى ئاو چەند بڕیارێک دەرکرا

2019.07.23 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى پێوەرى ئاو چەند بڕیارێک دەرکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد-   ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمیوانداری بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرەكانی ئاو لەسەر کێشەکانی پێوەری ئاو کۆبووەوە و چەند ڕاسپاردەیەکیان لەو بارەیەوە دەرکرد، کە گرنگترینیان گۆڕینی پێوەرە خراپەکانە.   لەدوای كۆبوونەوەكە، ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: " ئەنجامی كۆبوونەوەكە بە پێدانی چەند ڕاسپارەدەیەك کۆتایی هات، كە ئەو راسپاردانە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت، بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەن".   گرنگترین ڕاسپاردەکان ئەوەن کە، پێوەرە تێکچووەکان بگۆڕدرێن، هەروەها کەسانی شارەزا دیاری بکرێن بۆ خوێندنەوەی پێوەرەکان، نەک کەسانێک نەزانن پێوەرەکان بخوێننەوە.   هاوکات، مەسعود كاڕەش، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایگەیاند: "دانانی پێوەری ئاو قۆناغێكی باشی بڕیوە هەندێك ئەنجامی باش بەدەستهاتووە، پشتیوانی ئەو خاڵانەش دەكەین كە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە خرایەڕوو و كاری لەسەر دەكەین". ڕاسپاردەكان:   1-بەستنی پێوەری ئاو درێژكرایەوە تا 1ی 9ی 2019 و گرفتەكانی چارەسەر دەكرێت و پێوەرە تێكچووەكانیش بگۆڕدرێن.   2- لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەت هەوڵی زیادكردنی كاتی پێدانی ئاو بەهاوڵاتیان بدەن بەتایبەت لەو شوێنانەی كێشەی كەمی ئاویان هەیە.   3-تایبەت بەوەرگرتنی نرخی ئاو ڕەچاوی شێوازی پلە بەندی تەساعودی بكرێت و كە لەپێشتردا نرخی دواجار دەخوێندرایەوە.   4- لایەنە پەیوەندیدارەكان دڵنیایی بدەنە هاوبەشەكانی ئاو كە پارەی پێشەكی وەرگیراو لەجیاتی پێوەرەكە مانگانە لەكرێی ئاو بدرێتەوە هاوڵاتیان   5- پسوڵەی پارە وەرگرتن گۆڕانكاری لەجۆری كاغەزو ناوەڕۆكەكەی بكرێت، بۆئەوەی هاوڵاتیان بزانن چیان بۆ گەڕاوەتەوەو كاتەكەشی تێدابێت.   6- پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری ئاوەكان كەسانی شارەزا بۆ كۆكردنەوەی داهات دابنێن نەك خەڵكانێك نەزانن پێوەرەكان بخوێننەوە.