گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ رەمەزان

وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکاریى لەدەوامى قوتابخانەکاندا کرد

2022.04.01 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى پەروەردە گۆڕانکاریى لەدەوامى قوتابخانەکاندا کرد

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردە بڕیاریدا هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمبکرێتەوە بەهۆى هاتنى مانگى رەمەزانەوە و ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دەوامی بەیانیان کاتژمێر(۸:۰۰)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە، دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر( ١٢:١٥) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین، وەزارەتی پەروەردە لەمانگی رەمەزاندا بریاریدا کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت :

١- دەوامی بەیانیان کاتژمێر(۸:۰۰)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٢- دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر( ١٢:١٥) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .

٣- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (٤:٣٠) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر (٧:٣٠ )دەست پێ بکەن.

بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.

٤- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.

 

‌ وەزارەتی پەروەردە ‌ ۱ی٤ی۲۰۲۲