ناس کورد-
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان بە چوار خاڵ وەڵامى تویتەکەى موقتەدا سەدرى دایەوە و جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوون بە وادەى دەستورى و پێکهێنانى گەورەترین کوتلە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چوارچێوەى هەماهەنگى لەکۆبوونەوەیەکدا جەختى لەسەر چارەسەرى بنەبەستى سیاسی کردەوە و هەڵوێستى خۆى لە چوار خاڵدا ئاشکراکرد:
1-پابەندبوون بە وادەى دەستورى و تۆمارکردنى گەورەترین کوتلە لەگەڵ رەوتى سەدر و هاوپەیمانەکانى.
2-رێککەوتن لەسەر کاندیدى پۆستى سەرۆک وەزیران بەپێی مەرج و پێوەرە داواکراوەکان لەلایەن لیژنەیەکى هاوبەشى چوارچێوەى هەماهەنگى و رەوتى سەدرەوە.
3-رێککەوتن لەسەر کارنامەى حکومەت.
4-چاودێریکردنى کارەکانى حکومەت لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە.