ناس کورد-
ئەندەنوسیا و برۆناى و مالیزیا یەکشەممەیان بەیەکەم رۆژى رەمەزان دیاریکرد، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەمڕۆ مانگ لەو وڵاتانە نەبینراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى سەنتەرى گەردونناسی نێودەوڵەتى، دواى خۆرئاوابوونى ئەمڕۆ چاودێرى بینینى مانگ دەکرێت و پێشبینى کردووە لەزۆرێک لە وڵاتانى ئیسلامى مانگ نەببینرێت و یەکشەممە بکرێتە رەمەزان.
سەنتەرەکە دەڵێت، مانگ بە چاوى ئاسایی و تەلیسکۆب نابینرێت ئەوەش بەهۆى کەمى روناکى و نزیکى لە ئاسۆوە.