گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار

فاروق مەلا مستەفا پشکى ماڵى تاڵەبانى و نەوشیروان مستەفا لە پڕۆژەکانى ئاشکرادەکات

2022.04.01 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
فاروق مەلا مستەفا پشکى ماڵى تاڵەبانى و نەوشیروان مستەفا لە پڕۆژەکانى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

فاروق مەلا مستەفا بۆ یەکەمجار باسى پشکى ماڵى تاڵەبانى و نەوشیروان مستەفا دەکات لە پڕۆژەکانى و دەڵێت، پشکى ماڵى تاڵەبانى لەهەندێ پڕۆژەى بچوکى ئەو هەیە و پشکى 15%ى کارگەى چیمەنتۆکەشى موڵکى نەوشیروان مستەفایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فاروق مەلا مستەفا خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنوس "قادر نادر" دەڵێت، حەوت ساڵ لەمەوبەر نەوشیروان مستەفا کە مۆڵەتى کارگەى چیمەنتۆى هەبووە، داواى لێکردووە هاوکارى بکات بۆ دانانى کارگەکە "پێی وتم لەمە بەدوا من خاوەنى هیچ نیم، دواى ئەوەى دروستمانکرد 15%ى قازانج و موڵکیەتى پڕۆژەکە بووە هى ئەو 85%ى هى منە، ئەوەش لەبەرانبەر مۆڵەتەکەیدا، ئێستاش پشکەکانى بۆ کوڕەکانى ماوەتەوە".

 

دەشڵێت، نەوشیروان مستەفا پێی وتووە ئەو مۆڵەتەى وادەى بەسەر چووە و لێى دەسەننەوە چونکە ئەوکاتە پەیوەندییەکانى لەگەڵ یەکێتى تەواو نەبووە.

 

لەبارەى پشکەکانى ماڵى تاڵەبانى لەپڕۆژەکانیدا، فاروق مەلا مستەفا باسى لەوەکردووە،  ئەوان رەنگە لەیەک دوو شتدا هەبن کە شتى بچوکن و هى خەڵکى سەر بە ئەوانن، بەڵام پشکە گەورەکان هی خاوەن و دامەزرێنەرى کۆمپانیاکانە کە ئێمەین.

 

"مام جەلال دوو ملیۆن دۆلارى داوە بە من بۆ ئاسیا سێڵ وەک پشک بۆ حزب، ئێستاش کە ساڵانە قازانج دابەشدەکرێت ئەو پشکە دەچێت بۆ ئیدارەى گشتى"، فاروق مەلا مستەفا وادەڵێت.