ناس کورد-
لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، لەسەر کێشەی میراتی چەند برایەک هێرشیان کردووەتەسەر خوشکێکیان و دوای ئەوەی ئازارێکی زۆریان داوە سەریان تاشیوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕیکخراوی مافی ئافرەتانی عێراق (پێنجشەممە 31-3-2022) ڕایگەیاند، "خانمە پارێزەرێک بەناوی ئیبتهال فەرتوسی ڕووبەڕووی چەندین توندوتیژی بووەتەوە و دوای ئازار و ئەشکەنجەدانی سەری تاشراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیبتهال پێشتر لە هەموو بەشە میراتەکەی خۆی خۆشبووە بۆ براکانی، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە شەڕی ئەوان ڕزگاری نەبووە و شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی مادییەوە توشی ئەو توندوتیژییە بووەتەوە."