ناس کورد-
ڕادیۆی سوید بڵاویکردەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا بە چەکی ناوکییەوە ئاسمانی سویدییان بەزاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕادیۆی سوید (پێنجشەممە 31-3-2022) ڕایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا کە لە سەرەتای مانگی (3)دا سنووری ئاسمانی سویدیان بەزاندووە هەڵگری چەکی ناوکی بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی هێزە ئاسمانییەکانی سوید، کارل یوهان ئێدسترۆم ڕەتیکردووەتەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات و ڕایگەیندووە، " ئەوە بابەتێک نییە کە ئێمە لێدوانی لەسەر بدەین."