ناس کورد-
حکومەتى هەرێم راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆتى تایبەت بە هەناردە و داهاتى نەوت بۆ ساڵى 2021 بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راپۆرتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کۆى هەناردەى نەوت لە 2021 زیاتر بووە لە 152 ملیۆن بەرمیل.
ئاماژە بەوەشکراوە، پوختەى داهاتى هەناردەى نەوت نزیکەى چوار ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا کۆى داهاتى نەوتى فرۆشراو نۆ ملیار دۆلار بووە.