گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

چەند بڕیارێک لەبارەى نرخى خۆراک لەرەمەزاندا دەرکرا

2022.03.31 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێک لەبارەى نرخى خۆراک لەرەمەزاندا دەرکرا

ناس کورد-

 

قایمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا نرخەکان بەجێگری دەمێننەوەو رێگە بە گرانبوون خۆراک نادرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەت (31-3-2022)، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی وتى "رێگە نادەین لەرەمەزاندا هیچ کەس و لایەنێکیش بەهۆی زۆربوونی خواستەکانەوە نرخی خۆراک بەرز بکاتەوە".

 

وتیشى چاودێری و بەدواداچونەکانی تەواوی لیژنەکان زیاتر دەکرێن و لیژنەیەکی تایبەتیش بە مانگی رەمەزان بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان دروست بکرێت.

 

قایمقامی سلێمانی باسی لەوەشکرد کە بڕیارە لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراکی مانگانە بدرێت بە هاوڵاتیان کە بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە.

 

جەختیشیکردەوە، بڕێکی زۆر خۆراک و پێداویستی لە بازاڕو کۆگاکاندا هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا بە وردی چاودێری کوالێتی و نرخەکان دەکەن،  رێکاری توندیش لەگەڵ ئەو کەسانە دەگرینە بەر کە نرخی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا بەرزدەکەنەوە.

 

هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا هەر چێشتخانەیەک دەیەوێت کار بکات رێگەی پێدەدرێت بەمەرجێک رێز لە مانگی رەمەزان و رۆژووانان بگرێت و لە رۆژانی جەژنیشدا چێشتخانەکە کراوە بێت. تەواوی شوێنەکانی مەیفرۆشتن دادەخرێن و رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.