گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’قبوڵى ناکەین’’

یەکێتى و تیمەکەى لەحکومەت لەسەر دۆخى دارایی کۆدەبنەوە

2022.03.31 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى و تیمەکەى لەحکومەت لەسەر دۆخى دارایی کۆدەبنەوە

ناس کورد-

 

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ تیمى حزبەکەیان لە حکومەت سەرقاڵى تاوتوێکردنى دۆخى دارایى هەرێمن و لەچەند رۆژى داهاتوودا ئەنجامەکەى ئاشکرادەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ (31-3-2022) لە دیدارى حزبەکەیدا لە هەولێر وتى کە چەند رۆژێکە سەرقاڵى کۆبونەوەن لەگەڵ تیمى حکومەت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى دارایی و لەچەند رۆژى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و ئەنجامەکەشى ئاشکرادەکرێت.

 

وتیشى "بڕوامان بەیەکڕیزى هەیە بەڵام ئەگەر هێزێکى سیاسی بیەوێت ئیرادەمان بشکێنێت قبوڵى ناکەین، ئێمەش نامانەوێت ئیرادەى کەس بشکێنین".

 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ باسى لەوەشکرد، مەرجى ئێمە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردنە، ناکرێت ئیرادەى هێزێک بسەپێنرێت بەسەر لایەنەکانى دیکەدا.