گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لەهەولێر بڕیارێک بۆ ’’سزادانى’’ کچ و کوڕە مۆدێلەکان دەرکرا

2022.03.31 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەولێر بڕیارێک بۆ ’’سزادانى’’ کچ و کوڕە مۆدێلەکان دەرکرا

ناس کورد-

 

هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، سکاڵاى یاسایی لەسەر ئەو کوڕ و کچە مۆدێلانە تۆماردەکەن کە گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە لەکاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل و سەرپێچیدا تا بە سزاى یاسایی بگەیەنرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى هاتوچۆ (31-3-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڵاوکردنەوەى ئەو ڤیدیۆیانە هاندەرێکە بۆ خەڵکانی تر کەچاویان لێبکەنەوە و هەمان سەرپێچی دوبارەبکەنەوە، کەهەمو سەرپێچیەکیش لەیاسای هاتووچۆ ئەگەرێکە بۆ کەوتنەوەی ڕوداوێکی هاتووچۆ.

 

ڕونکردنەوەیەک بۆڕای

گشتی

ماوەیەکە تێبینی دەکرێت کەکۆمەڵێک کەس بەناوی( کوڕە مۆدێل و کچە مۆدێل یوتیوبەر و سناپەر وڤاینەر)پەیدابون کە گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان دەگرن لەکاتی لێخوڕین وەبڵاویشی دەکەنەوە لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان وسۆشیال میدیا، کەئەمەش جگەلەوەی خودی کارەکەیان سەرپێچیە لەیاساکانی هاتووچۆ، لەهەمان کاتدا هاندەرێکیشە بۆخەڵکانی تر کەچاویان لێبکەنەوە و هەمان سەرپێچی دوبارەبکەنەوە، کەهەمو سەرپێچیەکیش لەیاسای هاتووچۆ ئەگەرێکە بۆکەوتنەوەی ڕوداوێکی هاتووچۆ، لەبەر ئەوەی ئێمە لەهاتووچۆ لایەنی بەرپرسین لەکەمکردنەوەی ڕوداوو کارەساتەکانی هاتووچۆ، بۆیە بەئەرکی خۆمان دەزانین کەسکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەین و سزایان بدەین لەسەر ئەوکارەی کەدەیکەن، ئێمە لەکاتی ئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی داواکاری گشتی و دادگای لێکۆلینەوەی هەولێرلەسەر خەتین بۆڕێکارەیاساییەکان، لە هەر بڕیارێک کەدەربچێت و جێبەجێبکرێت هەمو لایەک ئاگاداردەکەینەوە.

 

ئامانجمان پاراستنتانە.

ب هاتووچۆی هەولێر