ناس کورد-
وەزارەتى پلاندانانى عێراق رایگەیاند، ژمارەى دانیشتووانى عێراق 41 ملیۆن و 190 هەزار کەسە، بەپێی دوایین ئامارى وەزارەتەکە بۆ ساڵى 2021 و پێشبینیدەکرێت ساڵى 2050 بگاتە دوو هێندە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدلزهرە هنداوى وتەبێژى وەزارەتەکە لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "زیادبوونى دانیشتووان سروشتییە ، ژمارەى دانیشتوانى بەغدا هەشت ملیۆن و 750 هەزار کەسە و موسڵ چوار ملیۆن و بەسرە سێ ملیۆن".
وتیشى بەپێی پێشبینییەکان ژمارەى دانیشتووان لەساڵى 2050 دەگاتە 80 ملیۆن.
هنداوى باسى لەوەشکرد، رێژەى لەدایکبوون رووى لەکەمبوونەوە کردووە و لەدوو ساڵى رابردوودا نزیکەى دوو ملیۆن و 600 هەزار منداڵ لەدایکبوون.