گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدام شانازی عەرەبە لەسەر دەروازەى مۆزەخانەى بەسرە نوسراوە

2019.07.22 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
 سەدام شانازی عەرەبە  لەسەر دەروازەى مۆزەخانەى بەسرە نوسراوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای 16 ساڵ لە ڕوخانی، هێشتا دەستەواژەى "سەدام شانازی عەرەبە" کە لە سەقفی دەروازەى مۆزەخانەى بەسرە نەخشێنراوە ماوە، بڵاوکردنەوەى وێنەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، مشتومڕی لابردن یان هێشتنەوەى لەناو عێراقدا دروستکردووە. ئەو شوێنە سەرەتا کۆشکی سەدام بووە و لە سەرەتای ئەمساڵدا کراوە بە مۆزەخانەى گشتیی بەسرە و هەزاران پارچەی ئاسەواری تێدایە. هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەرسوڕمانەوە لە مانەوەى ئەو دەستەواژەیە دەڕوانن و هەندێکیشیان پێیان وایە بەهۆی ئەوەى کۆشکی سەدام بووە ئاساییە بمێنێتەوە. https://twitter.com/Sara68119520/status/1152974084491399169?s=20 https://www.facebook.com/ALIRAQINEWS1/posts/2367243976847050