ناس کورد-
وەزارەتى بازرگانى عێراق دەستپێکردنى پڕۆسەى دابەشکردنى بەشە خۆراکێکى دیکەى تایبەت بە مانگى رەمەزان راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق، وەزارەتى بازرگانى دەستپێکردنى پڕۆسەى دابینکردن و دابەشکردنى سەبەتەى سێیەمى بەشەخۆراکى مانگى رەمەزانى دەستپێکردووە.
بەپێی پلانى وەزارەتى بازرگانى، بۆ مانگى رەمەزان سێ سەبەتەى خۆراکى بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
سەبەتەى خۆراکى بۆ هەر کەسێک پێکهاتووە لە: سێ کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ فاسۆلیا، لیترێک زەیت، ٤٠٠ گرام دۆشاو.