گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستپێشخەرى رادەگەیەنین’’

خەزعەلى وەڵامى سەدرى دایەوە: زۆرینە ئەوە نییە دەرگا بۆ هەموو کورد و سوننە کراوەبێت

2022.03.30 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
خەزعەلى وەڵامى سەدرى دایەوە: زۆرینە ئەوە نییە دەرگا بۆ هەموو کورد و سوننە کراوەبێت

ناس کورد-

قەیس خەزعەلى ئەمیندارى گشتى عاسائیبى ئەهلى حەق وەڵامى تویتەکەى موقتەدا سەدرى دایەوە و رایگەیاند ئەوانیش لەگەڵ تەوافوقى رەهادا نین و لەگەڵ زۆرینەى راستەقینەدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەزعەلى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا (30-3-2022) وتى "دورخستنەوە و رەتکردنەوە کێشەکانى وڵات چارەسەر ناکات، وڵات پێویستى بەقوربانیدان و لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندى گشتى هەیە".

  

وتیشى "ئێمە هیواى تەوافوقى رەها ناخوازین، بەڵکو زۆرینەى راستەقینە، بەماناى ئەوەى لایەنەکانى شیعە و سوننە و کورد زۆرینە پێکبهێنن، هەروەها ژمارەیەک لایەنى ئەو پێکهاتانە ببنە ئۆپۆزسیۆن".

  

"بەڵام ئەگەر دەرگا کراوەبێت بۆ هەموو کورد و سوننە، جگە لە هەموو شیعە، پێمانوایە ئەوە بۆچونێکى دروست نییە بۆ زۆرینە"، خەزعەلى وایوت.

  

جەختیشیکردووەتەوە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاردەکەن بۆ ئەوەى لەرۆژانى داهاتوودا دەستپێشخەرییەک بکەن تا بگەنە قۆناغى پێشخستنى بەرژەوەندى گشتى بەسەر تایبەتدا.

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد و ڕایگەیاند، "ڕێکناکەوم لەگەڵتان، چونکە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێوە واتە کۆتایی وڵات."  

  

سەدر لە تویتێکی توڕەئامێزدا (30-3-2022) دوای شکستی سێیەم دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار وتی، "ئەوەی ناوی دەنێن بنبەستی سیاسی زۆر باشترە لە ڕێککەوتن و دابەشکردنی کێکەکە لەگەڵ ئێوە، چونکە خێر لە حکومەتی سازانی پشکپشکێنەدا نییە."  

  

دەشڵێت، "ئەی گەلی عێراقی ناتانگەڕێنمەوە بۆ نەهامەتییەکانی ڕابردوو، ئەوەش بەڵێنێکی بێ درۆیە، نیشتمان ناچەمێتەوە بۆ شوێنکەوتن، داگیرکاری، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و هەروەها پشکپشکێنە."  

  

جەختیکردووەتەوە کە "گەل هەرگیز ناچەمێتەوە بۆ ئەوان."