گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەعدی باس لە هەوڵی لەسەرکارلابردنی دەکات: لایەنەکان وەها سەرکێشییەک ناکەن

2019.07.22 - 22:21
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەعدی باس لە هەوڵی لەسەرکارلابردنی دەکات: لایەنەکان وەها سەرکێشییەک ناکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکى وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ناترسێت لە ئەگەری خستنی حکومەت چونکە "لەسەر داوای لایەنە سیاسییەکان بووەتە سەرۆک وەزیران"، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئامادەیە بۆ "ڕادەستکردنەوەى ئەمانەتەکەی". عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس ڕایگەیاند،"لەئێستادا ئەدای حکومەت زۆر باشترە لە جاران و زیاتر ئەرکەکانى بەڕێوە دەبات." وتیشی،" لایەنە سیاسییەکان سەرکێشی ئەوە ناکەن کە پڕۆژەیاسایەک ئامادە بکەن بۆ وەرگرتنەوەى متمانە لە من."