گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری گواستنەوەی هەرێم مۆبایلی زیرەکی لە وەزارەتەکەی قەدەغە کرد

2019.07.22 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری گواستنەوەی هەرێم مۆبایلی زیرەکی لە وەزارەتەکەی قەدەغە کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەى هەرێم چەند بڕیارێکى بۆ دەوامکردن لە فەرمانگەکانى وەزارەتەکەى دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکان، بەکارهێنانی موبایلی زیرەک و کۆمپیوتەر و لاپتۆپ بۆ کاری تایبەت لەکاتی ڕاییکردنی ئیشوکاری هاوڵاتیان بەهەموو شێوەیەک قەدەغە جگە لە پەیوەندی تەلەفۆنی. هەر بەپێی بڕیارەکان، میکانیزی مێزی تاوڵە جێبەجێدەکرێت بە مەبەستی تەواوکردنی گشت کارەکانی ڕۆژانەى هاوڵاتیان و بنەبڕکردنی ڕۆتین، واتە، هەموو فەرمانبەرێک دەبێت لەکاتی تەواوبوونی دەوامی سەرجەم مامەڵەى هاوڵاتیانى تەواو کردبێت.